میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا: بۆردومانكردنی باڵیۆزخانه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاسانترین شته
میلیشیایه‌كی دیكه‌ی عێراقی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو عه‌لا وه‌لائی، سكرتێری گشتی میلیشیاكانی كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا، رایده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكه توانای بۆردومان و به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پێگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه له ناوخۆی عێراق.
وه‌لائی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "المجد" رایگه‌یاند، "بۆردومانكردنی بنكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسانترین شته بۆ ئێمه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا له بۆردومانكردنی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێوه‌گلاوه و رێگه‌ی به فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان داوه كاروانه‌كانی حه‌شد بۆردومان بكات.
هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شكرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كانی عێراق وه‌كو بارمته ده‌كه‌ونه ده‌ستیان.
پێشتر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ناوخۆی عێراق و میلیشیاكانی دیكه‌ی چه‌كداری نزیك له ئێران له سووریا و لوبنان بۆردومان كران و ئيسرائيليش به‌و بۆردومانانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی راینه‌گه‌یاندووه.
ئ. م