دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداره
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، هێرشێكی چه‌كداریی كراوه‌ته سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی له شاره‌دێی خه‌یرات له باكووری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ره‌مه له رۆژهه‌ڵاتی شاری فه‌لوجه و به‌و هۆیه‌وه دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و چه‌كدارێكی دیكه‌ش بریندار بووه، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میلیشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌یان له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر حه‌شد و ره‌خنه له سه‌ركرده‌كانیان ده‌گرن. ئه‌و هێرش و ره‌خنانه‌ش به‌هۆی بۆمببارانی جبه‌خانه و پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه زیادیان كردووه پاش ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرابوونه ئامانج و ته‌قێنرانه‌وه.
زۆرێك له چالاكانی عێراقی و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سهركردهكانییان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن عێراقیان به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت له بری ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌لكێش كردووه.