پاسداران هه‌ڕه‌شه له بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له وڵاتانی ئیمارات و قه‌ته‌ر
K24 – هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، چه‌ند ئامانجێكیان له بنكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌ستنیشان كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی سوپای پاسداران، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران، سوپای پاسداران ئه‌و ناوه‌ند و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی كه‌نداو هه‌ن ده‌كاته ئامانج.
ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران راشیگه‌یاند، بنكه سه‌ربازییه‌كان و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر و ئیمارات و كه‌نداوی عومان ده‌كه‌ینه ئامانج، ئه‌گه‌ر هه‌ر مووشه‌ك بارانێكی ئێران بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌واڵگری وڵاتانی دۆستمان له ناوچه‌كه پێیان راگه‌یاندووین، ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌وه روونادات.