جه‌نگی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل و ئێران فراوان ده‌بێت
راپۆرتێكی بریتانی: ئیسرائیل به مووشه‌كی دوورهاوێژ بۆردوومانی جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/8/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یداوه كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی گریمانه‌ی نوێیان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر جبه‌خانه و پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خستووه‌ته روو و پێیانوایه ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌دا مووشه‌كی دوورهاوێژی دژی ئه‌و جبه‌خانانه به‌كارهێناوه كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ڵێت: "ئه‌و شوێنانه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌وانی تێدا بووه".
راپۆرته‌كه‌ی گاردیان له‌ژێر ناونیشانی (پێشبڕكێی پڕچه‌ككردنی نهێنی له جه‌نگی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ململانێكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا) نووسراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "شه‌پۆلی ھێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له سووریا و عێراق و سعوودیه و یه‌مه‌ن و لوبنان، تارمایی كۆمه‌ڵێك ململانێی نوێی له ناوچه‌كه ده‌رخستووه، چونكه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان، به‌هۆی به‌رزی ئاست و توانایان له چوونه ژووره‌وه بۆ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ و پێكانی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی به وردی زۆر كارا و كاریگه‌رن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و كه‌می خه‌رجیی دروستكردنی و توانای هه‌ڵاتن و خۆشاردنه‌وه‌ی له راداره‌كان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر سوپای ئیسرائیل له ئۆپراسیۆنه‌كانی غه‌ززه به‌كاریهێناوه زۆر كاریگه‌ره، به‌ڵام ئێستا كاراتر بووه له ململانێ و گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیران.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه سه‌ر چه‌ندین جبه‌خانه و پێگه‌ی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبی و ئیسرائیل به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشانه ده‌ستنیشان كرا.