گرووپێكی حهشد ههڕهشه له ئهمهریكا دهكهن
سەدر، داوای لە گروپە چەکدارەکان کردبوو، خۆیان لە کاردانەوە و گووتاری ئاگرین دووربخەنەوە
K24 – ههولێر:
سەرەڕای جەختکردنەوەی حکومەتی عێراق، لەسەر پەنا بردنە بەر رێکارە یاسایی و دیبلوماسییەکان، بۆ پارێزگاری لە سەروەری خاک و مافی وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک و دوژمنکارییەک بۆ سەر وڵات، گروپێکی چەکداری توندڕەوی شیعە مەزهەب، بە ناوی جوندول ئیمام ئەلحجە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمهریکا لە عێراق دەکات.
پێشتریش موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوای لە گروپە چەکدارەکان کردبوو، خۆیان لە کاردانەوە و گوتاری ئاگرین دووربخەنەوە و ئەرکی وەڵامدانەوەی هێرشکردنە سەر کۆگاکانی چەک، بۆ حکوومەت جێبێڵن.
هەینی رابردوو، کازم حائیری، کە یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە رایگەیاندبوو، بۆردومانی سەر جبەخانەکان، لەلایەن ئیسرائیل و بە هاوکاری ئەمهریکا ئەنجامدراون، بۆیە جگە لە بەرەنگاربوونەوە و بەرگری دوژمن، هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە.