وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان خسته‌ڕوو

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

هه‌ریه‌ك له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یاسین ئه‌لیاسری له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان خسته‌ڕوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ماهه‌نگه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كان.

یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، له‌ باره‌ی چه‌ند پرسێكی نێوان هه‌ردوولا، له‌وانه‌ راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران و ره‌گه‌زنامه‌ و كارتی نیشتمانی گفتوگۆمان كرد.

روونیشیكرده‌وه‌، شانده‌كه‌یان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.