ئەحمەد داودئۆغڵو: بە کوشتنی دوو پۆلیس پرۆسەی ئاشتی لەنێوبرا
"پەکەکە دەیویست هاوشێوەی سووریا، خۆبەڕێوەبەری لە تورکیا دابمەزرێنێت
K24 – ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا رایگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" پرۆسەی ئاشتی تێکدا.
ئەحمەد داودئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی TV5ی تورکی روونیکردەوە؛ پرۆسەی ئاشتی رووداوێکی گرنگی مێژووی تورکیا بوو، بەڵام پەکەکە پڕۆسەکەی لەنێوبرد.
داودئۆغڵو دەڵێت؛ چالاکییەکانی پەکەکە ئاسایشی کۆمەڵایەتی نەهێشت و پڕۆسەی ئاشتی لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنا.
داود ئۆغڵو روونیشیکردەوە؛ دوای هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی 2015 لەوە تێگەیشتن کە ئامانجی پەکەکە چارەسەر نییە، بەڵکو دەیانەوێت ئیدارەی ناشەرعی هاوشێوەی سووریا دروست بکەن.
داودئۆغڵو جەختیکردەوە؛ بە نەبوونی ئارامی کۆمەڵایەتی پڕۆسەكە بەردەوام نابێت و بە کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە سەرێ کانیێ، تورکیا شەڕی پەکەکەی دەستپێکردەوە.
H.J