به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو: به‌رپرسانی عه‌ره‌بی كه‌ركووك گه‌نده‌ڵن
نازانین په‌نا بۆ كێ به‌رین و داوا له كێ بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌سفی عاسی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئێستا له رهوشێكداین، كه نازانین په‌نا بۆ كێ به‌رین و داوا له كێ بكه‌ین ره‌وشه‌كه‌مان بۆ چاك بكات.
وه‌سفی عاسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: به‌رپرسانی ئێستای كه‌ركووك گه‌نده‌ڵن و باكیان به ژیانی خه‌ڵك نییه.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنیش گوتی: داوا ده‌كه‌ین، ده‌رفه‌ت بدرێت خه‌ڵكی ئاسایی سوودمه‌ند بێت له‌و دامه‌زراندنه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێش 2014 و ته‌نانه‌ت پێش 2018هش ترووسكایهك بۆ چاره‌سه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ترووسكایهش نه‌ما. ئێستا نه‌ك تاكه كه‌س به‌ڵكو خێزانه‌كانیش هاتوونه‌ته ناو سیاسه‌ت و چۆنیان بوێت ره‌وشه‌كه به‌و جۆره لێ ده‌كه‌ن.