نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری سكرتێری یه‌كێتی نووسه‌رانی عێراق ده‌كات
له رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئیبراهیم خه‌یات، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی عێراق ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم خه‌یات، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی عێراقمان پێگه‌یشت، سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و ئه‌دیبان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی عێراق ده‌كه‌م و خوای گه‌وره كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات".
ئیبراهیم خه‌یات، رۆژی 28ی ئابی 2019، له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – ئاكرێ گیانی له‌ده‌ستدا و دوو شاعیری دیكه‌ش برینداربوون.
ئیبراهیم خەیات سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق، له ساڵی 1960 له‌دایكبووه و بەرەچەڵەك کوردە، خاوەن چەند بەرهەمێکی ئەدەبییە و بەناوبانگترینیان (کۆماری پرته‌قاڵ)ـە.
ئ. م