39 فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی له كۆیه به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی K24 سزادران
هێشتا نیوه‌ڕۆ بوو بنكه‌كه‌یان داخستبوو
K24- هه‌ولێر:
دوای به‌دواداچوونێكی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24 بۆ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌نته‌ری شاری كۆیه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 39 فه‌رمانبه‌ری له یه‌كێك له بنكه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و شاره سزادا.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌دواداچوونێكی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كه‌ناڵی كوردستان 24 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پاش لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێك له بنكه ته‌ندروستییه‌كانی شاری كۆیه له ده‌وامی فه‌رمییان كه‌مته‌رخه‌من و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری ته‌ندرووستی 39 فه‌رمانبه‌ر سزا دراون و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆتاییش به بهڕێوهبهركهیان دراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكرد، ئه‌و بنكه ته‌ندرووستیه‌ی كه كه‌مته‌رخه‌می تێدا كراوه، یه‌كێكه له‌و بنكانه‌ی كه هه‌فتانه پێویسته 6 رۆژ ده‌وامی تێدا بكرێت و به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، پێویسته ده‌وامی فه‌رمی له كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تا 2:00ی دوا نیوه‌ڕۆ تێدا بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی تیمی كوردستان 24 سه‌ردانی ئه‌و بنكه‌ی كردووه، كاتژمێر 12:24 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ بووه، له‌كاتێكدا بنكه‌كه داخرابوو و كه‌سی لێ نه‌مابوو.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، كوردستان 24 له میانه‌ی یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی باسی رۆژ به‌دواداچوونی بۆ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری كۆیه كرد، كاتژمێر 12:24 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ سه‌ردانی یه‌كێك له بنكه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و شاره‌ی كرد، به‌ڵام تا ئه‌وكات هیچ فه‌رمانبه‌رێكی ته‌ندروستی له بنكه‌كه نه‌مابوو و بنكه‌كه به ته‌واوه‌تی داخرابوو.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كوردستان 24 له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و حاڵه‌ته، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیر ده‌یان فه‌رمانبه‌ری سزادا.
H.B