ئه‌م پێنج كاره نه‌خۆشت ده‌خه‌ن
وریای ئه‌م پێنج خووه زیانبه‌خشه به
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ئاڵوگۆڕی شێوه ژیان و پێویستییهكانیهوه، ژیانی نوێ به به‌راورد به ژیانی چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا گۆڕانێكی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. به‌شێك له‌و خووه تازانه‌ی درووست بوون، راسته‌وخۆ هۆكاری تووش بوون به نه‌خۆشییه‌كانن.
یه‌كه‌م: خواردن و كاركردن له سه‌ر كۆمپیوته‌ر:
زانایان هۆشداری له‌وه ده‌ده‌ن به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بمێننه‌وه و به هۆی سه‌رقاڵیان به كاركردن، له هه‌مان كات خواردن بخۆن. به رای شاره‌زایان ئه‌و خووه كاری جه‌سته ده‌شێوێنێت و سه‌ر ده‌كێشت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه. به‌و پێیه‌ی له لایه‌كه‌وه خواردنه‌كه به ته‌واوی ناجوێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ نان خواردن ده‌ست له كیبۆرد ده‌دات و ره‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌زاران په‌كتریای زیانبه‌خش بگه‌نه گه‌ده‌ی.
دووه‌م: به په‌له و به پێوه نان خواردن:
كاتێك به پێوه نان ده‌خورێت، ره‌نگه كه‌سه‌كه دره‌نگتر هه‌ست به تێر بوون بكات، خواردنیش كه باش نه‌جوێت، به‌و جۆره ده‌گاته گه‌ده و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌رس درووست ده‌كات و ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی جه‌سته. توێژه‌رانی ژاپۆنی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، نان خواردنی له‌و جۆره ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره زۆر زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: خواردنی سارد و گه‌رم نه‌كراوه:
ئه‌و بڕه گه‌رمییه‌ی خواردن هه‌یه‌تی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی بایلۆجی و كیمیایی كرداری هه‌رس هه‌یه. خواردن به ساردی ده‌بێته هۆی شێواندنی كرداری هه‌رس و تووشبوونی كۆئه‌ندامی هه‌رس به نه‌خۆشی.
چواره‌م: نانخواردن له ده‌ره‌وه:
باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان، نانخواردنه له‌سه‌ر خوانی ماڵه‌وه. چونكه نان خواردن له ده‌ره‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ ژه‌هراویبوونی جه‌سته به مادده‌ی كیمیایی و درووستبوونی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته. زانایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، نه‌خۆشییه‌كانی ره‌بۆ، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، قه‌ڵه‌وی، جۆری دووه‌می شه‌كره، تێكچوونی كۆئه‌ندامی ده‌مار، نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ، نه‌زۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به نان خواردن له ده‌ره‌وه هه‌یه. چونكه ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌ره‌وه به رێژه‌ی %35 زیاتر مادده‌ی كیمیاییان تێدایه به به‌راورد له‌گه‌ڵ خواردنی ماڵه‌وه.
پێنجه‌م: له‌فه (ساندویچ):
به‌وه نییه، خواردنێكی سووك دێته به‌رچاو، كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جه‌سته هه‌یه. راسته‌وخۆ و به خێرایی ئاستی كلۆگۆز له خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه. وا ده‌كات مرۆڤ جارێكی دیكه به خێرایی هه‌ست به برسێتی بكاته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیاده‌ڕۆیی له خواردن، ئه‌مه جگه له مه‌ترسییه‌كانی دیكه‌ی چه‌وری و به‌ركه‌وتنی به مادده‌ی زیان به‌خش و دڵنیا نه‌بوون له ته‌ندرووست بوون و سه‌لامه‌تی پێكهاته‌كانی.