ساڵح موتڵه‌گ: پێویسته‌ كێشه‌ی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكرێت

نزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا تەنیا لە ئاستی سیاسیدا نییە

K24 – هه‌ولێر:

نزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا تەنیا لە ئاستی سیاسیدا نییە، بەڵکو ئێستا ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابووریشی گرتووەتەوە، لەم بارەیەوە سەرۆک هۆزی بەنی عیباد، کە هۆزی سەرۆک وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادییە بە کوردستان24ی راگه‌یاند، سەردەمی حەیدەر عەبادی سەردەمێکی تاریک بوو.

هاوکات ساڵح موتڵەگ کە سەرکردەیەکی دیاری سوننەکانە گوتی: بۆ ئەوەی عێراق نەکەوێتە ناو گێژاوی ململانێ ناوچەییەکانەوە، ئەوا پێویستە کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات، لە ناویشیاندا کێشەی کەرکووك.

نزیکەی سەد ساڵە پەیوەندی نێوان کورد و بەغدا لە دووڕیانی پەراوێز و شەراکەتدا هەمیشە بەلای پەراوێزخستندا کەوتووە، پرسێک کە بووەتە تەحەدای بەردەم عادل عەبدول مە‌هدی ئەوەیە؛ ئایا دەتوانێ بۆ لەمەودوا ئەو پەیوەندییە بخاتە سەر ڕێڕەوی شەراکەت یاخود نا.