توێژینه‌وه‌یه‌ك: هیچ جینێكی تایبه‌ت به هاوڕه‌گه‌زبازی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا نییه
هاوڕه‌گه‌زبازی په‌یوه‌ندی به جینه‌كانه‌وه نییه
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی زانستی ده‌ریخستووه، كه هیچ بنه‌مایه‌كی بایلۆژی بۆ ره‌فتاری سێكسی نییه به تایبه‌تی هیچ جینێكی تایبه‌ت به هاوڕه‌گه‌زبازی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا نییه. توێژینه‌وه‌كه ئاشكراشیكردووه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له بۆماوه‌یی و ژینگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووستبوونی خووی هاوڕه‌گه‌زبازی هه‌یه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا شیكاری ورد بۆ زانیاری له باره‌ی ترشه‌ڵۆكی ناووكی و ره‌فتاری سێكسی نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س كراوه. ده‌ركه‌وتووه، هه‌زاران گۆڕاوی جینیی په‌یوه‌ست به ره‌فتاری هاوڕه‌گه‌زبازی كاریگه‌رییان زۆر زۆر كه‌مه له‌سه‌ر خودی ره‌فتاره‌كه.
ئاژنسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه توێژه‌ران ده‌ڵێن پێنج ئاماژه‌ی جینی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌فتاری هاوڕه‌گه‌زبازی هه‌یه، به‌ڵام دوورن له‌وه‌ی كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر درووستبوونی مه‌یلی سێكسی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه.
ئه‌ندریا جانا، زانای بواره‌كه له په‌یمانگه‌ی پزیشكی به‌شه‌كی له فنله‌ندا كه سه‌رۆكایه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه، رایگه‌یاند، پشكنینمان بۆ ناوه‌ڕۆكی بۆماوه‌یی مرۆڤ به ته‌واوی كردووه، هه‌ندێك ناوچه ده‌ستنیشان كراوون، پێنجیان په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی ده‌ریخه‌ن ئایا كه‌سه‌كه كه‌وتووه‌ته داوی هاوڕه‌گه‌زبازی یان نا.
گوتیشی: ئه‌و ناوچانه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆر كه‌میان هه‌یه. هه‌مووشیان كۆببنه‌وه كاریگه‌رییان ناگاته له سه‌دا یه‌ك.
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات، هۆكاری دیكه، كه هیچ په‌یوه‌ندییان به جینه‌كانه‌وه نییه، له‌وانه هۆكاره‌كانی ژینگه، گه‌شه و قۆناغه‌كانی، سرووشتی كه‌سایه‌تی، زۆرتر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه‌سێك هاوبه‌شی سێكسی خۆی په‌یدا بكات.
توێژینه‌وه‌كه، به گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌و بواره داده‌نرێت، تێیدا دی ئێن ئه‌ی 470 هه‌زار كه‌س وه‌رگیراوه و هه‌روه‌ها زانیاری له باره‌ی شێوازی ژیان له بانكی به‌ریتانی و 23 كۆمپانیای دیكه‌ی ئه‌و بواره وه‌رگیراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز