بۆ جووڵه‌یه‌كی یۆگا كچێك هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستدا
له باڵكۆنی شوقه‌كه‌یه‌دا سه‌رقاڵی یۆگا بوو
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له باڵكۆنی شوقه‌كه‌یه‌دا سه‌رقاڵی یۆگا بوو، له كاتی جووڵه‌یه‌كی یۆگادا كه‌وته خواره‌وه و سه‌ره‌ڕای شكانی هه‌ر چوار په‌لی، چیدیكه ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
ئه‌و كچه ناوی ئه‌لێكسا تیراز بووه و له نهۆمی شه‌شه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی ویلایه‌تی نۆیڤیۆلیۆنی مه‌كسیك سه‌رقاڵی یۆگا بووه.
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وتووه، هه‌ردوو ده‌ست و پێ و سه‌ری شكاوه.
پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندووه، ئه‌و كچه چیدیكه ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت.
دراوسێكانی ئه‌لێكسا به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی به‌ریتانیان وتووه، رۆژانه ئه‌لێكسایان بینیوه جووڵه‌ی مه‌ترسیداری یۆگای كردووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
When yoga goes wrong... Stay safe yogis #stayingonmymat https://t.co/J9WgzJH5Nb #AlexaTerrazas
— Tramshed Studio (@tramshedstudio) August 27, 2019