دروشمی مەرگ بۆ ئەمەریکا و ئیسرائیل لە بەغدا بەرزکرایەوە
هاوشێوەی تاران، تابلۆ و دروشمی دژ بە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە شەقامەکانی بەغدا دادەنرێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای بۆردوومانەکانی سەر جبەخانە و سەربازگەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، چه‌ندین تابلۆ به دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا دانراون، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی ئاشكرای نه‌كردووه، كه له‌پشت ئه‌و كاره‌وه بێت، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەو کارە هەستابن.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بەشێک لە میلیشیاکانی عێراق، ئیسرائیل به بۆردومانكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كرا، له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری به‌غدا چه‌ندین تابلۆ به دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مەریكا و ئیسرائیل هه‌ڵواسراون.
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی مووسڵ رایگه‌یاندووە، ئه‌و تابلۆیانه‌ی به دروشم له دژی ئه‌مەریكا و ئیسرائیل به‌رزكراونه‌ته‌وه، بێ توانایی حكوومه‌تی عێراق نیشانده‌دات له كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن.
به‌وته‌ی نوجێفی، ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌ی نزیكن له ئێرانه‌وه، ده‌یانه‌وێت وڵات بكه‌نه گۆڕه‌پانی گرژییه‌كان به سوودی ئێران.
تا ئێستاش حکوومەتی عێراق و شارەوانی بەغدا هیچ روونکردنەوەیەکییان لەو بارەوە نەداوە، ئەو تابلۆیانەیان لانەبردووە.
پێشتریش و لە ساڵانی رابردوو، لە کاتی ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و ریاز، چەندین تابلۆی دژ بە سعوودیە لە بەشێک لە شەقامەکانی پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دانرابوون.

H.J