له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش شه‌ش وڵات دژی سزادانی گرووپێكی ئیسلامی سۆماڵ وه‌ستانه‌وه
ئه‌مه‌ریكا و پێنج وڵاتی دیكه رێگه‌یان نه‌دا سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر ئیسلامییه چه‌كداره‌كانی سۆماڵ‌دا بسه‌پێندرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا و پێنج وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیانكرده‌وه رێگه بده‌ن، سزاكانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ فراوانتر بكرێن و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه سزا بدرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، دوێنێ هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، پۆڵه‌ندا و كوه‌یت، رێگه‌یان نه‌داوه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سزاكانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ فراوانتر بكات.
پاساوی ئه‌و وڵاتانه بۆ شكستهێنانی هه‌وڵی سزادانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجان ئه‌وه بووه، كه ملیۆنان هاووڵاتی سۆماڵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا ده‌ژین و ئه‌گه‌ر سزاكانی سه‌ری توندتر بكرێت، هاوكارییه مرۆییه‌كان ناگه‌نه خه‌ڵك.
وڵاتی كینیا له نۆڤێمبه‌ری 2018ه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزای زیاتر به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی سۆماڵ‌دا بسه‌پێنێت.
كینیا داوایكردبوو، بڕیاری ژماره 1267ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه تایبه‌ته به سزادانی قاعیده و داعش فراوانتر بكرێت و گرووپ و رێكخراوی دیكه‌ی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانیش بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس