هەشت هۆکاری نهێنی زۆر ئارەقەکردن

ئارەقەکردنی زۆر دەکرێت بۆ چ حاڵەتێک بگەڕێتەوە؟

K24 – هه‌ولێر:

ئارەقەکردنی زۆر شتێکی سرووشتییە ئەگەر بەهۆی بەرزی پلەی گەرما و وەرزشکردنی زۆرەوە بێت، بەڵام ئەگەر بێ هۆکارێکی دیار ئارەقەیەکی زۆر بکەیت، ئەوا چەند هۆکارێک نهێنی هەن.

فۆکاڵ هایپەرهایدرۆسیس Focal hyperhidrosis

هەندێک کەس بەبێ هۆکار ئارەقێکی زۆر دەکەنەوە، بە تایبەت لە لەپی دەست و قاچ و بنباڵ.

ئەم دۆخە هۆکارەکەی نەزانراوە و هەندێک لە پزیشکان بۆ بوونی کێشە لە کۆ ئەندامی دەمار دەیگەڕێنەوە، چارەسەرەکەشی رەنگە لە رێگای نەشتەرگەری بێت.

دووگیانیی

دووگیانی دەبێتە هۆی خێرابوونی سووڕی خوێن و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، بۆیە ئارەقەکردن لەم دۆخە ئاساییە.

زیاد چالاکی رژێنی دەرەقی

ئەگەر رژێنی دەرەقی زیاد لە پێویست چالاک بێت، هەردوو هۆرمۆنی T4 و T3 زیاتر دەردەدات، ئەمەش دەبێتە زۆر ئارەقەکردن، تێکچوونی لێدانی دڵ و لەدەستدانی خێرای کێشی لەش.

خواردن و خواردنەوە

هەندێک خۆرادن و خواردنەوە زیاتر دەبنە هۆی ئارەقەکردن چونکە زیاتر کار دەکەنە سەر سیستمی هەرس، ئەوانیش: خواردنی تیژ (توون)، کافێین و کحول.

دەرمان

هەندێک جۆری دەرمانی وەک ئازارشکێن، دژە زیندەچە، هۆرمۆن و دەرمانی نەخۆشییەکانی مێشک دەبنە هۆی دەردانی ئارەقە.

جەڵتەی دڵ

یەکێک لە نیشانە دیارەکانی جەڵتەی دڵ، ئارەقەکردنێکی زۆرە بە ماوەیەک پێش جەڵتەکە.

شەکرە

ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، زیاتر ئارەقە دەکەن ئەمەش بەهۆی تێکچوونی ئارەقە رژێنەکان تیایاندا.

دڵەڕواکێ و نیگەرانیی

ئارەقەکردن کاردانەوەی سرووشتی لەشی مرۆڤە کاتێک دووچاری فشاری دەروونی و دڵەڕواکێ دەبێت. چونکە لەشی مرۆڤ دڵەڕاوکێ وەکو مەترسی بۆسەر ژیانی کەسەکە لەقەڵەم دەدات.

گۆڕانی هۆرمۆنیی

هەندێک جار دووگیانی، باڵغبوون و سووڕی مانگانە دەبنە هۆی گۆڕانی پلەی گەرمی لەش و ئارەقەکردن، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنیی روودەدات.

Bright Side

H.J