به ڤیدیۆ.. یارییه ئاگرین و توندوتیژه‌كه‌ی دێربی باكووری له‌نده‌ن كۆتایی هات
ئارسێناڵ له یارییه‌كی دراماتیكیدا خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا
.jpg)
له یاری لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگ، ئارسێناڵ و تۆتێنهام به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، له یارییه‌كه‌دا ناوبژیوان 8 كارتی زه‌ردی به‌ڕووی یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رز كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 1 ئه‌یلوولی 2019، له یاری لوتكه‌ی دێربی باكووری له‌نده‌ن له یاریگه‌ی ئیمارات ئارسێناڵ میوانداریی تۆتێنهامی هاوشاری كرد.
له خوله‌كی 10 كریستیان ئێریكسنی دانیماركی له نێو ناوچه‌ی سزای ئارسێناڵ تۆپێكی وه‌رگرت و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 40 هاری كه‌ین به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ تۆتێنهام زیاد كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، ئالێكسا‌نده‌ر لاكازێتی فره‌نسی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه گۆڵی یه‌كه‌می ئارسێناڵی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، یارییه‌كه زیاتر زیاتر جۆش و خرۆشی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌تایبه‌تی كاتێك له خوله‌كی 71 ئۆبامیانگ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ هاری كه‌ین تاكه یاریزانه زۆرترین گۆڵی له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی دێربی باكووری له‌نده‌ن تۆمار كردووه، (10) گۆڵ.
ـ ئۆبامیانگ له دوایین دوو یاری له نێو یاریگه‌ی خۆیان 3 گۆڵی كردووه.
ـ نیكۆلاس پیپی یه‌كه‌مین ئاسیستی به درێسی ئارسێناڵ تۆمار كرد.
ـ كریستیان ئێریكسن، یه‌كه‌مین یاریزانی دانیماركییه له مێژوودا 50 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ بكات.