ماتۆڕسوارێک لە چەند چرکەیەکدا دووجار خۆی بە هەمان پیادەڕەودا دەکێشێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە جێی باس و هاووڵاتیان بە تەنز وەڵام دەدەنەوە
K24 – ههولێر:
ماتۆرسوارێک لە تورکیا لە شەقامێکی چۆڵدا، دووجار خۆی بە هەمان پیادەڕەودا دەکێشێت.
جاری یەکەم، پێکدادانە سووک دەبێت و بە دەمەقاڵێیەکی بچووک کۆتایی دێت، بەڵام جاری دووەم ماتۆڕسوارەکە ناهێڵێت کابرا بە ئاسوودەیی رێبکات و دووبارە خۆی پێدا دەکێشێتەوە.
گرتە ڤیدیۆی ئەو پێکدادانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا بڵاوبووەتەوە و یەکێک لە بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "جاری دووەم کابرا خۆی دەچێت هەڵیدەگرێتەوە، چونکە ئەزانێ ئەگەر وا نەکات، جارێ سێیەم، ماتۆڕەکە دەیکوژێت".
یەکێکی دیکەش نووسیویەتی: "جاری یەکەم ئامانجەکەم نەپێکا، بۆیە جاری دووەم هەوڵم دا".
ساڵانە لە تورکیا، 10 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ دەمرن، واتە بۆ هەر 100 هەزار کەسێک لە تورکیا، 13 کەسیان بە رووداوی هاتووچۆ دەمرن.
The Daily Mail
H.J