"ئازار و مه‌ینه‌ت و پێكانی ئه‌م یاریزانانه دڵی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی خۆش كرد"
پێكانی ئه‌م یاریزانه نه‌خشه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی گۆڕی

پێكانی به‌شێك له یاریزانه‌كانی ئه‌وروپا نه‌خشه‌ی پلان و گرێبه‌سته‌كانی چه‌ند یانه‌یه‌كی گۆڕی، پێكانه‌كه‌ی كلینی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی به‌رووی دی لێخت كرده‌وه، به‌هۆی پێكانی ئه‌سێنسیۆ و سانێش ریال مه‌درید و بایرن میونشن پلانه‌كانیان له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گۆڕی.
له‌كاتی ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوله‌كانی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك یاریزان به پێكانیان هێڵكاری بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و پلان و تاكتیكی یانه‌كانیان گۆڕی.
جیورجیۆ كلینی به‌رگریكار و كاپتنی یۆڤێنتۆس له‌كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گه‌ڕی دووه‌می سێریا ئه‌ی له‌كاتی راهێنانه‌كان تووشی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بوو، به‌وه‌ش شه‌ش مانگ و تا كۆتایی وه‌رز له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی پێكانی كلینی زیانی زۆر به یۆڤێنتۆس هه‌یه، به‌ڵام به سوودی دی لێختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی ده‌شكێته‌وه و ئه‌و یاریزانه له شوێنه‌كه‌ی كیلینی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، له ئه‌گه‌ر یاریكردنی كلینی پلانی ساری به شێوه‌یه‌ك بوو كه دی لێختی گه‌نجی وه‌ك یه‌ده‌گی كلینی و بۆنۆچی یاریی پێده‌كرد.
پێكانه‌كه‌ی ماركۆ ئه‌سێنسیۆ ئه‌و یاریزانه‌ی تا كۆتایی وه‌رز له ریال مه‌درید دوورخسته‌وه، به‌وه‌ش زینه‌دین زیدان به پلانه‌كانی رۆیشته‌وه و خامێس رۆدریگێزی كۆڵۆمبی و گاریس به‌یلی وێڵزی له یانه‌كه هێشته‌وه.
خامێس و به‌یل له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌ڕه‌شه‌ی فرۆشتنیان له‌سه‌ر بوو چه‌ند جارێكیش زیدان جه‌ختی له به‌ڕێكردنیان كرده‌وه به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی ئه‌سێنسیۆ له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی هه‌موو پلانه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ وه‌رزی نوێ گۆڕی.
پێكانه‌كه‌ی لیرۆی سانێش یه‌كێك بوو له‌و پێكانانه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چه‌ند گرێبه‌ستێك هه‌بوو.
له سه‌ره‌تای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو لیرۆی سانێی یاریزانی مان سیتی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانیا و په‌یوه‌ندی به بایرن میونشنی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌كات، به‌ڵام سانێ له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی تووشی پێكان بوو كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له یاریكردن داده‌بڕێت.
بایرن میونشن هه‌رزوو له گواستنه‌وه‌ی سانێ په‌شیمان بووه‌وه و ئه‌و یاریزانه گه‌نجه ئه‌ڵمانییه بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش له مان سیتی ده‌مێنێته‌وه له بری ئه‌و باڤارییه‌كان گرێبه‌ستیان به‌خواستن له‌گه‌ڵ فلیپ كۆتینهۆ و پیریسیچی كڕواتی واژۆ كرد كه ده‌كرا له بری ئه‌و دوو یاریزانه بایرن میونشن ته‌نیا لیرۆی سانێی بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.