دوکان.. پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەك بووه
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2019/09/5Tomatbar.jpg)
K24 - سلێمانی:
لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتییەکی سنووری قەزای دوکان کەلەناو باخەکانیان دزیان لێکرابوو، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سورداش بەهاوکاری ئاسایش و بنکەی پۆلیسی تەکیە توانیان 3 تۆمەتبار دەستگیربکەن کەلەناو باخەکانی هاوینەهەواری مێرگەپان دزیان لەباخەکان کردبوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر 2 چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕ.
پۆلیس له راگهیهندراوهكهدا، ئاماژه بهوهش دهكات، دوای ئەوەی چەند خاوەن فرۆشگایەکی سەر ڕێگای هاوینە هەواری قەزای دوکان سکاڵایان لەبەشی پۆلیسی دوکان تۆمارکرد کەوا دزیان لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سوورداشەوە 2 تۆمەتبار دەستگیرکران و لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون.
لەلایەن بنکەی پۆلیسی سورداشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ئ. م