کوڕ و باوکێک پێکەوە خنکان

کوڕەکە بۆ یارمەتی باوکی چووە

K24 – دهۆک:

لە گوندی بانیێی سەر بە ناحیەی زاویتە، کوڕ و باوکێک لە بیرێکی ئاودا خنکان.

شەوی رابردوو، لەکاتی کارکردن، پیاوێک دەکەوێتە ناو بیری ئاوێک و کوڕەکەشی ھەوڵدەدات رزگاری بکات، بەڵام ھەردووکیان دەخنکێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، تەرمی کوڕ و باوکەکە لە بیرەکەدا دەرهێنراونەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی دھۆک کراون.

H.J