سەلیم جبووری: نابێت هەولێر و بەغدا گوێ بە دەنگە نەشازەکان بدەن

"سوپاسی هەڵوێستە جوامێرەکانی سەرۆک بارزانی دەکەین"

K24 – هه‌ولێر:

سەلیم جبووری، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، نابێت هەولێر و بەغدا گوێ بە دەنگە نەشازەکان بدەن.

لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانس و پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و تەکنەلۆژیا، لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ کوردستان24، سەلیم جبوری رایگەیاند: "نابێت گوێ بەو دەنگە نەشازانە بدرێت، کە هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان دەکەن".

راشیگەیاند: "سەردانەکانی ئەم دوایەی شاندی هەردوولا، بەڵگەی باشبوونی پەیوەندییەکانە".

ئاماژەی بەوەشدا، خۆشحاڵ بووم دیدارم لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجامدا و هەڵوێستە نیشتیمانییەکانی لەبیر ناکەین.

H.J