گوته‌بێژی حكوومه‌ت رۆژێك پشووی راگه‌یاند

گوته‌بێژی حكوومه‌ت رۆژێك پشووی راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی 10ی موحه‌ڕه‌مه‌وه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەبۆنەی رۆژی 10ی موحەرەمەوە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 9ی ئه‌یلولی 2019، دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.

ساڵانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی 1 و 10ی موحه‌ڕه‌م به‌ ساڵنامه‌ی كۆچی، له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی حكوومه‌ت ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی.

ئ. م