رانیه.. گهنجێك له كاتی مهلهوانی له رووباری قهمتهران خنكا
پێنجەم حاڵەتی خنکان لە رانیە تۆمارکرا

K24 - رانیه:
ئێوارەی ئەمڕۆ 6/9/2019، لە رووباری قەمتەران، گەنجێك لەکاتی مەلەکردن خنکا، ئەوەش دەبێتە پێنجەم حاڵەتی خنکان ئەم ساڵ لە سنووری ڕانیە تۆمار بکرێ.
موقەدەم حسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین بە کوردستان 24ی راگەیاند، تیمەکانیان توانیان تهرمی گهنجهكه دەربهێننەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری بکەن بۆ توێکاری.
ئاماژەی بەوەش کرد، گەنجەكه ناوی (ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە و تەمەنی 18 ساڵە، دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەڕینی رانیهیه و لەکاتی مەلەکردن خنکاوە.
بە وتەی حسێن عەبدوڵڵا، ئەو ڕووداوە دەبێتە پێنجەم حاڵەتی خنکان ئەم ساڵ لە سنووری ڕانیە تۆمار بکرێت.
ئ. م