مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی كۆنگرە بڕیاری دا

ئەنجومەنی سەركردایەتی رۆژی كۆنگرە دیار دەكات

K24 - سلێمانی

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆتایی ھات. بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ببەستن.

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆش ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بۆ ھەمان مەبەست كۆ دەبێتەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا رۆژی كۆنگرە دیار بكرێت".

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە كوردستان24ی گوت: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی لەبارەی دیاركردنی رۆژی كۆنگرە دوو بۆچوون ھەبوو، بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پێیانوایە كۆنگرە لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال ببەسترێت، كە دەكاتە 3ی تشیرینی یەكەم. بۆچوونێكی دیكەش ھەیە داوایان كرد لە رۆژی شەھیدانی یەكێتی كۆنگرەی چوارەم ببەسترێت، كە دەكاتە 21ی تشیرینی دووەم، بەڵام رەنگە بەستنی كۆنگرە ھەر لە رۆژی شەھیدانی یەكێتی بێت، چونكە بۆ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جەلال ئامادەكارییەكان تەواو ناكرێن".

ھ.م