رێژەی دەرماڵەی بڕوانامە بۆ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگە نووسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەكات

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا داوای خەرجكردنی دەرماڵەی بڕوانامە بۆ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە كراوە و رێژەكەش دیار كراوە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ھاتووە: "پاڵپشت بە بڕگەی (چوارەم20) لە رێنمایی دارایی ساڵی 2008 و نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 7820 لە 27/4/2011 تایبەت بە رەزامەندیدان بە خەرجكردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگەی وەزارەتمان و ئاماژە بە بڕگەی (6) لە تێبینیە گشتییەكان ھاتووە لە راپۆرتی چاودێری دارایی ژمارە 116 لە 18/2/2015، ھەروەھا لە راپۆرتی ساڵی 2016 بەھەمان شێوە ھاتووە و راپۆرتی لیژنەی بەخشینی دەرماڵەی بڕوانامە كە فەرمانی وەزاریمان ژمارە 4540 لە 30/6/2015 پێك ھێنراوە و نووسراوی سەرۆكایەتیی دەستەی ئەركان ژمارە 15462 لە 21/9/201. داواكارین رەزامەندیی بفەرموون لەسەر جەرجكردنی ئەم دەرماڵانە بەپێی روونكردنەوە".

وەك لە نووسراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژەی پێ كراوە، رێژەی دەرماڵەی ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە بەم شێوەیە دیار كراوە:.

 بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا 100%

بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر 75%

بڕوانامەی بەكالۆریۆس 45%

بڕوانەمی دیبلۆم 35%

بڕوانامەی ئامادەیی 25%

بڕوانامەی ناوەندی 15%

ھ.م

دەقی نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگە
دەقی نووسراوی وەزارەتی پێشمەرگە