یه‌كێتی رۆژی كۆنگره‌ی دیاریكرد
دواجار بڕیاری كۆنگره‌ی دا
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دواجار بڕیاری ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی دا و رۆژی 7/12/2019ی بۆ رۆژی كۆنگره دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی، كۆبووه‌وه و تێیدا رۆژی كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه دیاریكرا، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژه‌كه‌ی مشت‌ومڕ له‌ناوخۆی حزبه‌كه هه‌بوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به كۆی ده‌نگ بڕیاریداوه 7/12/2019 كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه ببه‌سترێت.
له باره‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رله‌نوێ هه‌وڵى گۆڕینى بارى دیمۆگرافى كه‌ركووك و ته‌واوى ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كانی تر‌و مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر‌و زیادبوونى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له ئارادایه و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه ده‌كاته‌وه.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كه بڕیاری نیسانی 2020 ئه‌نجام بدرێت، پێكهێنانی لیستی هاوبه‌شی كوردستانی له ناوچه كوردستانییه‌كان به پێویست ده‌زانێت و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، به‌تایبه‌تى له پارێزگاكانى كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله، سلاحه‌دین، به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى زانى به ئاراسته‌ى كارى هاوبهشو ته‌بایى بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان".
سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه پێكهێن یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى نوێنه‌رانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به زه‌روور ده‌زانێت و داوا له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان ده‌كات، به‌رگرى له مافه دهستورىو دیموكراسیه‌كانى گه‌لى كوردستان بكه‌ن.
ئ. م