مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە

بودجە و دارایی و نەوت و غاز پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ دەکات.

سەرچاوەیەك بە کوردستان24ی راگەیاند سبەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ هه‌ولێر، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەبارەی بودجە و دارایی و نەوت و غاز دەکرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پەرلەمانتارانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بەشداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دەبن.

H.B