گەشتیارێك لە گەلی شێرانه‌ بێ سەروشوێن دەبێت

بۆ گەشتوگوزار رووی كردبووە ناوچەكە

K24 - دھۆك

گەشتیارێك لەگەڵ 4 ھاوڕێی دیكه‌ی، بە مەبەستی گەشتكردن روویان كردبووە (ئاڤا شین)ی گەلی شێرانه‌ لە سنووری پارێزگای دھۆك و لەوێ بێسەروشوێن بووە.

شیمال بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری ئامێدی رایگەیاند: "دوێنێ 5 گەنج بۆ گەشتكردن روویان كردبووە گەلی شێرانه‌، یەكێك لەو گەنجانە بێسەروشوێن بووه‌".

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆك بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو گەنجەی بێسەروشوێن بووە، ناوی عیماد عوسمانە و تەمەنی 22 ساڵە. بەگوێرەی زانیارییەكانی ئێمە، ئەو گەنجە بۆ مەلەكردن چووەتە ناو ئاوی گەلی شێرانه‌، دواتر دیار نه‌ماوه‌".

ھ.م