له مه‌خموور بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرا
مادده‌ی كریستاڵی پێ بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له قه‌زای مه‌خمووری خۆرهه‌ڵاتی مووسڵ توانیویانه كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
لیوای سه‌عد مه‌عه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هێزێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بنبڕكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌خموور، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری توانیویانه كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه و ماڵی له قه‌زای مه‌خموور بووه.
روونیشیكرده‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كه، 5 گرام مادده‌ی كریستاڵی پێ بووه و به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 28 له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كانی عێراق ده‌ستگیركراوه.