له سلێمانی كه‌سێك به‌هۆی داربڕینه‌وه ده‌ستگیركرا
رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، كه‌سێكیان به تۆمه‌تی داربڕین ده‌ستگیركردووه و رووبه‌ڕووی دادگای ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "هەندێک هاووڵاتى بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتى، سروشت و ژینگەى کوردستان دەشێوێنن. بۆ ڕیگریکردن لەو دیاردەیە مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن لەسەر دیاردەى داربڕین".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره له گەڕەکى کارێزەوشکی شاره‌كه ده‌ستگیركراوه و هاوكات دەستیش گیراوه به‌سه‌ر چه‌ند دارێك دا.