سبەی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەستپێدەکات

گرنگی زیاتر بە رۆڵی ژنان دراوە

K24 – دهۆک:

سبەی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دھۆك بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 دەست بەكارەكانی دەكات كە تیایدا 112 فیلم لە سەرانسەری جیھان بەشداری دەكەن.

لەم ساڵدا، گرنگی زیاتر بە بەشداریی ژنان لە فێستیڤاڵەکە دراوە و هەوڵ دراوە یەکسانی دروست بکرێت.

لیزا گول، سەرپەرشتیاری بەرهەمی بیانی فێستیڤاڵەکە لەو بارەیەوە بە کوردستان24ی راگەیاند: "دەزانم چەند سەختە لێرە ژن بیت، بەڵام دەبینم لە فێستیڤاڵەکە یەکسانی هەیە و گرنگی بە رۆڵی ژنان دراوە".

حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک تیشک دەخاتەسەر"پێکەوە ژیان" و زیاد لە 70 وڵات تیایدا بەشدارییان کردووە، 112 فیلمی جیهانی و ناوخۆیی تێدا نمایش دەکرێت.

H.J

Fly Erbil Advertisment