له قه‌ره‌داغ دوو راوچی ده‌ستگیركران
سه‌رقاڵی له‌ناو بردنی باڵنده‌ی كێوی و شێواندنی ژینگه بوون
K24 – هه‌ولێر:
له سنووری قه‌ره‌داغ، هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان توانیان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، كه سه‌رقاڵی راوكردن و له‌ناوبردنی باڵنده‌ی كێوی و شێواندنی ژینگه بوون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی سلێمانی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، "لە سنووری قۆپیەکانی قەرەداغ 2 هاووڵاتی کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون لە لایەن کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغەوە دەستگیر کران".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "توانرا دەستبگریرێت بەسەر تەواوی کەل و پەلەکانیان کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو، کە پێکهاتبوون لە (یەك چەکی تاپڕ، 46 فیشەكی تاپڕ، یەك ئۆتۆمبێل).
سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی راوكردن، ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌رده‌وامن له شێواندنی ژینگه و سرووشتی كوردستان و قڕكردنی باڵنده و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی ژینگه‌ی كوردستان.