نێچیرڤان بارزانی: کاتى ئاشتییە و دەبێ پرسى کورد لە تورکیا لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی هه‌ده‌په و كه‌جه‌ده كۆبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌ده‌په و كه‌جه‌ده رایگه‌یاند: "ئێستا کاتى ئاشتییە و پرسى کورد لە تورکیا دەبێ لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، چونکە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات و نابێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتى لە تورکیا لەدەست بدرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 8/9/2019 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ شاندێکى پارتى دیموکراتى گەلان HDP بە سەرۆکایەتیى سەزاى تەمەللى، هاوسەرۆکى HDP كۆبووه‌و جەختى لەوە کردەوە کە لە هەوڵەکانى بۆ دەستپێکردنەوە و سەرخستنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیا بەردەوام دەبێت و لەم پێناوەدا هەرچى پێویست بێت، درێخى ناکەن.
شاندى HDP وێڕاى پیرۆزبایى لە نێچیرڤان بارزانى بۆ دەستبەکاربوونى وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست و سوپاسى هەوڵ و کۆششەکانى ڕابردوو و ئێستاى نێچیرڤان بارزانی‌یان كرد بۆ ئاشتى و دووپاتیان کردەوە کە ئاشتى لە بەرژوەندیى تەواوى گەلانى تورکیادایە و گەلى کورد خوازیارى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەیە.
لە دیدارەکدا هەردوولا دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.