گەشتیارێکی عەرەب لە بێخاڵ گیانی لەدەستدا

"بەهۆی وێنە گرتنەوە گیانی لەدەستداوە"

K24 – هه‌ولێر:

کاروان میراودەلی، ئەفسەری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24 ی راگەیاند، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێک بەناوی محەمەد بەندەر جابر لە دایکبووی ساڵی 1997، بەهۆی گرتنی وێنەوە لە بێخاڵ، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

محەمەد بەندەر قوتابی قۆناغی سێیەمی ناوەندییە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت هاتونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ لەسنوری رواندز، لەکاتی وێنەگرتندا لەبەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و رواندز تەرمەکەیان گواستۆتەوە پزیشکی دادی سۆران و دوای توێکاری رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.

H.J