دوو له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی كه‌ركووك گیانیان له‌ده‌ستدا
دووه‌م بۆمبی چێندراو له كه‌ركووك ته‌قیه‌وه
K24 - كه‌ركووك:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا دوو بۆمبی چێندراو له كه‌ركووك ته‌قینه‌وه و له ئاكامدا شه‌ش كه‌س برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، بۆمبی یه‌كه‌م له گه‌ڕه‌كی 1ی حوزه‌یران و بۆمبی دووه‌میش له گه‌ڕه‌كی خه‌زڕای شاره‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌شدا، 6 هاووڵاتی برینداربوونه.
عه‌مید ئەفراسیاو کامل وەیسی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووك، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە نزیك حوسەینیەی حۆرا و نزیک سەنتەرێکی گەنجان لە گەڕەکی یەکی حوزەیران، بۆمبێکی چێنراو تەقیەوەتەوە و لە ئاکامدا 3 هاوڵاتی برینداربوونە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆلیس و ده‌زگا ئەمنییەکان و پسپۆڕی تەقینەوە لەشوێنی ڕووداوەکەن و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
گوتیشی: "ئێوارەی ئەمڕۆ 3 گەنج بە ماتۆڕسکیلێک بڕێك تی ئێن تی لە نێو حاویەی زبڵ فڕێ دەدەن دواتر هێزە ئەمنییەکان به بێ زیان پووچەڵیان کردەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م بۆمبی چێنراویش، له گه‌ڕه‌كی خه‌زڕا، 3 هاووڵاتی دیكه برینداربوونه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوو له بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌و، له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئ. م