ڤیدیۆی منداڵێكی ئاواره‌ی سووری له توركیا كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا
بۆچی ئێمه فێری زمانی توركی ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش پێمان ده‌ڵێن بگه‌ڕێنه‌وه سووریا؟
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كچه منداڵێكی سووری له تۆڕی ئینته‌رنێت كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، كاتێك رووی قسه‌كانی له ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات و هۆكاری ئه‌وه ده‌پرسێت، كه بۆچی رێگه‌یان پێناده‌نبه زمانی عه‌ره‌بی بخوێنن و ناچار به خوێندنی زمانی توركی ده‌كه‌ن؟ له‌كاتێكدا رۆژانه پێیان ده‌ڵێن: ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا.
شه‌زا سه‌بره ئه‌و منداڵه‌یه كه له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و به حكوومه‌تی توركیا ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تی توركیا سڵاوتان لێبێ.. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی قسه بكه‌ین.. ئێمه‌ی منداڵی سووری ئێستا له قوتابخانه‌كانی توركیا هیچ نووسین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی عه‌ره‌بی نازانین، ته‌نیا ده‌توانین به زمانی توركی بخوێنین و بنووسین".
شه‌زا ده‌شپرسێت، "بۆچی فێری زمانی توركیمان ده‌كه‌ن و هه‌موو رۆژێكیش پێمان ده‌ڵێن بگه‌ڕێنه‌وه سووریا؟ چاره‌نووسی من و نیو ملیۆن منداڵی دیكه‌ی سووری چی ده‌بێت؟ ئاینده‌مان دیارنییه.. ئێمه به ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ڵێین: چاره‌نووسی ئێمه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی ئێوه. ئێمه نامانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه سووریا، ته‌نیا ئاسیشمان له ئێوه ده‌وێ.. من مر‌ۆڤم".
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و قوتابخانه تایبه‌تانه‌ی سووریای داخست كه خوێندن تێیاندا به زمانی عه‌ره‌بی بوو، نزیكه‌ی 650 هه‌زار قوتابی سووری له قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته ناچار بوون وه‌ك زمانی سه‌ره‌كی خوێندن و نووسین ملكه‌چی زمانی توركی بن.
H.B