بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لە بەردەڕەش كەسێك گیانی لەدەستدا و 10ی دیكەش برینداربوون

ھۆكاری رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - ئاكرێ

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی گشتی نێوان ناحیەی روڤیە - پردی حسێنیە، لە سنووری قەزای بەردەڕەش، بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ، كە چوار ئۆتۆمبێلی وەرگەڕان لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 10ی دیكەش برینداربوون.

حازم گۆران، وتەبێژی ھاتووچۆی بەردەڕەش بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھۆکاری دروستبوونی روداوەکە بەھۆی رژانی گاز رەش بووە لە تانكەرێك و شوفێرانیش بە نائاگایی پێیدا رۆیشتوون و چوار ئۆتۆمبێل وەرگەڕاون، لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستدا و 10 كەسی دیكەش برینداربوون".

وتەبێژی ھاتووچۆی بەردەڕەش راشیگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵە تائێستا لە سنووری بەردەڕەش 5 كەس بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش بینداربوونە.

Fly Erbil Advertisment