پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە چیای قەرەچووخ ھێرش دەكەنە سەر داعش

سیروان بارزانی: ھەماھەنگی باش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ھەیە

K24 - ھەولێر

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ھاوكاری پێشمەرگە، لە دوو رۆژدا ژمارەیەك بۆردومان بۆ سەر پێگەكانی داعش لە  چیای قەرەچووخ ئەنجامدەدات.

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی گوێڕ- مەخموور، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەندین جار پێگەکانی داعش لە بناری قەرەچووخ بۆردومان کراون.

ئاماژەی بەوەش كرد، هەماهەنگی باش لەنێوان هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە و چاودێری چڕ لەسەر جموجۆڵەکانی داعش دەکەن.