پێشمەرگە و ھاوپەیمانان لە چیای قەرەچووخ ھێرش دەكەنە سەر داعش
سیروان بارزانی: ھەماھەنگی باش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ھەیە
K24 - ھەولێر
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ھاوكاری پێشمەرگە، لە دوو رۆژدا ژمارەیەك بۆردومان بۆ سەر پێگەكانی داعش لە چیای قەرەچووخ ئەنجامدەدات.
سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری شەشی گوێڕ- مەخموور، بە کوردستان24ی راگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو چەندین جار پێگەکانی داعش لە بناری قەرەچووخ بۆردومان کراون.
ئاماژەی بەوەش كرد، هەماهەنگی باش لەنێوان هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە و چاودێری چڕ لەسەر جموجۆڵەکانی داعش دەکەن.