راكان جبووری لێدوانی رۆژنامه‌وانی و پێدانی زانیاری له فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركووك قه‌ده‌خه ده‌كات
"هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات رێككاری تایبه‌ت له‌گه‌ڵیدا ده‌گیرێته‌به‌ر"
K24- هه‌ولێر:
راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك به نووسراوێكی فه‌رمی، كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كراوه، لێدوانی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌وانی و پێدانی زانیاری به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانه‌وه قه‌ده‌خه كردووه.
له نووسراوه‌كه‌ی راكان جبووریدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن لێدوانی رۆژنامه‌وانی و زانیاری به میدیاكان بده‌ن، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشانكراون.
هه‌روه‌ها پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك دووپاتیكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه بكات، سزا ده‌درێت و رێككاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
H.B
.jpg)