تره‌مپ ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رۆحانی ده‌ربڕی
"له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئاماده‌م بۆ ئه‌و دیداره"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان و گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات نیشاندا و دووپاتیكرده‌وه، "بۆ ئه‌نجامدانی دیداری له‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ رۆحانی هیچ كێشه‌یه‌كم نییه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر میدیاكان پێشبینیان كردبوو، كه تره‌مپ و رۆحانی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك دیدارێك ساز بكه‌ن، به‌ڵام لایه‌نی ئێرانی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ی ره‌تكرده‌وه.
تره‌مپ چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر تاران ئاماده‌بێت، ئه‌و ئاماده‌یه دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكدا هه‌میشه رۆحانی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێران لانه‌بات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه دیدار له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام بدات.
پێشتریش له 26ی مانگی رابردوو، له كۆتایی لووتكه‌ی "G7" تره‌مپ له وه‌ڵامی پێشنیازێكی ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئاماده‌یی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران راگه‌یاند و گوتی: پێده‌چێت دیدارێكی له‌م شێوه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوودا سازبكرێت، دواتریش ئاشكرایكرد، ئه‌و دیداره له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك ئه‌نجام ده‌درێت.
H.B