لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌یه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره مانگی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، له یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره‌یدا، سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، مانگی داهاتوو لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
گوتیشی: رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه.