كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی حه‌شد ته‌قییه‌وه
چه‌ندین گوللـه هاوه‌ن به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا په‌رتبوون و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر ته‌قینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان گواستیانه‌وه، كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی عه‌شائیری له قه‌زای هیت گڕیگرت و چه‌ندین گوللـه تۆپ و هاوه‌ن په‌رتبوون و له‌ناو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر ته‌قینه‌وه.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و ئاگر له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به حه‌شدی عه‌شائیری له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كه‌وته‌وه" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "گوللـه‌هاوه‌ن و گوللـه‌تۆپ به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا په‌رتبوون و ته‌قینه‌وه".
ئاشكراشیكرد، "تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن".
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ش بۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل درێژكراوه.
H.B