بە نارنجۆك هێرش کرایە سەر بنکەی پۆلیسی خورماڵ
هێرشبه‌ره‌كان هه‌ڵاتوون
K24- خورماڵ:
ئه‌مشه‌و چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به نارنجۆك هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی خورماڵ و دواتر هێرشبه‌ران رایانكرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی کوردستان24، لە پشت بنکەکەوە نارنجۆکێك خراوەتە ناو بنکەی پۆلیسی خورماڵ، دواتر ئەوکەسانەی کە ئەو کارەیان کردووە هەڵهاتوون و ماتۆڕسکیلەکەشیان جێهێشتووە، پاشان پاسەوانانی بنکەکە دەستیان بە تەقەکردن کردووە.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتریش له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، کوردستان24 پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەوە کرد، بەڵام بە گوتەی خۆی، هێشتا لێکۆڵێنەوە لە رووداوەكه به‌رده‌وامن.
بەڕێوبەری ناحیەیی خورماڵیش بە کوردستان۲٤ی راگەیاند، تا ئیستا ئەو کەسانە دەستگیر نەکراون، كه هێرشەکەیان ئه‌نجامداوه و ناشزانن هۆکاری ئەم کارەیان چیە. راشیگەیاند، خۆشبەختانە هیچ زیانیکی گیانی نەبووه.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا بەھەمان شێوە ھێرش کرایه سەر بنکەی پۆلیسی خورماڵ و لە ماوەی کەمتر لە مانگێك ئەمە دووەمین حاڵەتی له‌م جۆره‌یه.
H.B