لە سێ رۆژدا 2 نارنجۆك فڕێدراونەتە باڵەخانەی ناحیەی خورماڵ

"لە باڵەخانەكەدا كامێرای چاودێری نییە"

K24 - خورماڵ

شەوی رابردوو نارنجۆكێك فڕێدرایە باڵەخانەی ناحیەی خورماڵ، بەڕێوەبەری ناحیەش دەڵێ، لە ماوەی سێ رۆژدا 2 نارنجۆك فڕێدراوەتە باڵەخانەكەیان. ئاماژە بەوەش دەكات، لە باڵەخانەكەدا كامێرای چاودێری نییە.

عوسمان ئەنوەر، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ بە كوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو كەسێكی نەناسراو نارنجۆکێکی ھەڵدایە نێو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ کراوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "دوو رۆژ لەمەوبەریش نارمجۆكێكی دیكە فڕێدرابووە ناو باڵەخانەكەمان، بەڵام نەتەقیبووەوە

گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە".

بەڕێوەبەرای ناحیەی خورماڵ ئاماژەی بەوەشدا: "باڵەخانەی شارەدێی خورماڵ کامێرای چاودێری تێدا نییە، بۆیەش نەتواندراوە تاوانبارەکان بناسرێن".

ھ.م