نەوزاد ھادی ماڵئاوایی لە پۆستەكەی دەكات
"فرسەت سۆفی شوێنی دەگرێتەوە"
K24 - ھەولێر
نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، ماڵئاوایی لە پۆستەكەی كرد و راشیگەیاند، فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پارێزگاری ھەولێر، ھەروەھا پاڵپشتی خۆشی بۆ راگەیاند.
پارێزگاری ھەولێر سوپاسی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كرد، كە لە ماوەی رابردوودا متمانەیان پێبەخشیووە و پاڵپشتیان كردووە بۆ ئەمجامدان و جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژە لە سنووری پارێزگای ھەولێر.
راشیگەیاند: "لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا چەندین پڕۆژەمان ئەنجامداوە لەپێناو خزمەتكردن بە خەڵكی سنووری پارێزگای ھەولێر".
ئاماژەی بەوەشكرد: "كاندیدی پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری ھەولێر فرسەت سۆفی-یە، ھیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و پاڵپشتی تەواوی دەكەم".
باسی لەوەشكرد، لە رۆژە سەختەكاندا بە پاڵپشتی ھەموو لایەك لە شەڕی داعش كە ھەولێر كرایە ئامانج توانیان دۆخەكە تێبپەڕێنن و ئارامی و سەقامگیری ھەولێر بپارێزن.