لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەیان فیلم نمایش دەکرێن

کوردستان24 هاوبەشیی میدیایی فێستیڤاڵەکە دەکات

K24- دهۆک:

لە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک، چەند فیلمێک نمایش دەکرێن و پانێڵێکیش لە بارەی سینەمای عەرەبی بەڕێوە دەچێت.

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 11، چەند فیلمێک لە هۆڵی دهۆک سینماکس نمایشکران:

Delay 

First Feature

 Kado

 Building OF The Braves 

Anna

Waves ‘98

Children of War

Kindil El Bahar 

بڕیارە لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بۆ 9ی شەو 27 فیلمی دیکە نمایشبکرێن.

هەر ئەمڕۆ، لە زانکۆی دهۆک، پانێڵێک لەبارەی "سینەمای عەرەبی" بەڕێوەچوو و تیایدا باس لە مەرجەکانی سینەمای عەرەبی و جیاوازی لە سینەمای جیهانی خرایە روو.

باس لەوەشکرا، ئەگەرچی وڵاتانی عەرەبی یەک زمانیان هەیە، بەڵام کاریگەری جیۆگرافی و کۆمەڵایەتی، کاریگەری لەسەر سینەمای عەرەبی دروستکردووە، بە جۆرێک لە هەندێک وڵات تەنها زمانەکەیان وەک یەکە.

بە هاوبەشی میدیایی کوردستان24، فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلم لە دهۆک بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ١٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

H.J