له‌ به‌رزنجه‌ 500 دۆنم پووش و پاوان سووتا

بووه‌ته‌ هۆی سووتانی زیاتر له‌ 100 دره‌ختی سرووشتی ناوچه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ سنووری ناحیه‌ی به‌رزنجه‌ به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌، 500 دۆنم له‌ پووش و پاوانی ناوچه‌كه‌ سووتاوه‌.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئاگره‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی سووتانی زیاتر له‌ 100 دره‌ختی سرووشتی ناوچه‌كه‌ و دواتر به‌ هه‌وڵی تیمه‌كانیان توانراوه‌ به‌ هاوكاری هاووڵاتیان ئاگره‌كه‌ بكوژێندرێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش، روونیكردووه‌ته‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌.